تۆزبارین دێ دەڤەرێن هەرێمێ ڤەگریت
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتى ساماڵ و گەرم دەبێت.
ڕۆژی شەممە، 19ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ”ئاسمان بەگشتى ساماڵ و گەرم دەبێت”. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە، 20ـی تەمووز، ” ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات: سبەی پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، یەک بۆ دوو پلە نزم ببێتەوە.
پلەی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی









