ئاگاداری بۆ خوازیارانی خوێندن لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧)کۆلێژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سەرجەم قوتابییان، هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی خوێندنی ئەکادیمیی هونەری ئاگادار دەکاتەوە کە دەرگای پێشکەشکردن (تەقدیم) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بە شێوەی فەرمی واڵایە.
ماوەی پێشکەشکردن
بەرواری دەستپێکردن: ۳ / ٨ / ٢٠٢٦
بەرواری کۆتایی : ۲۰ / ٨ / ٢٠٢٦
خوێندن لە کۆلێژی هونەرەجوانەکا ن ٤ ساڵی ئەکادیمییە و دەرچوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پسپۆڕییەکەی خۆیدا بەدەستدەهێنێت.
بەشەکانی کۆلێژ بریتیین لە:
٭بەشی سینەما و شانۆ:
لقی سینەما
لقی شانۆ
٭بەشی شێوەکاری:
لقی وێنەکێشان
لقی دیزاین
لقی سیرامیک
لقی پەیکەرسازی
٭بەشی موزیک:
لقی ئێتنۆموزیکۆلۆجی
لقی ژەنین
لقی موزیکدانان
٭مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن:
١. دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی):
ساڵی دەرچوون: تەنها دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) و (٢٠٢٥-٢٠٢٦) مافی پێشکەشکردنیان هەیە (نابێت زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دەرچوونیاندا تێپەڕیبێت).
٭تەمەن: تەمەنی پێشکەشکار لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت. (ئەگەر زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دەرچوونیدا تێپەڕیبێت، دەتوانێت لە ڕێگەی سەندیکای هونەرمەندانەوە بەبێ مەرجی تەمەن پێشکەش بکات).
٭کۆنمرە: کۆنمرەی گشتی لە ٥٥% کەمتر نەبێت.
ڕێنمایی تایبەت: ئەو دەرچووانەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێویستە پشتیگیری لە ئامادەییەکەیان بهێنن کە لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک وەرنەگیراون. (قوتابییانی نابینا تەنها دەتوانن پێشکەشی بەشی موزیک بکەن).
٢. دەرچووانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان:
ساڵی دەرچوون: نابێت زیاتر لە ٥ ساڵ بەسەر دەرچوونیاندا تێپەڕیبێت.
تەمەن: تەمەنی پێشکەشکار لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت (لە ڕێگەی سەندیکای هونەرمەندانەوە بەبێ مەرجی تەمەن و ساڵ دەتوانن پێشکەش بکەن).
کۆنمرەی پەیمانگە لە ٦٠% کەمتر نەبێت.
٭پسپۆڕی: دەبێت لە هەمان پسپۆڕیی خۆیدا درێژە بە خوێندن بدات؛ جگە لە بەشی سینەما و شانۆ کە سەرجەم پسپۆڕییەکان دەتوانن پێشکەشی بکەن.
٭٭تێبینیی گرنگ (سیستەمی پاڕاڵێڵ):
ئەگەر دەرچووی ئامادەیی کۆنمرەی لە ٥٥% کەمتر بێت، یان دەرچووی پەیمانگە کۆنمرەی لە ٦٠% کەمتر بێت (تا نمرەی ٥٥%)، دەتوانن بە سیستەمی پاڕاڵێڵ پێشکەش بکەن (بە مەرجێک تەمەن لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت).
دەرچووانی پەیمانگە ناگوێزراوەکان (ناحکومی) دەتوانن بە سیستەمی پاڕاڵێڵ درێژە بە خوێندن بدەن بە مەرجێک کۆنمرەیان لە ٧٠% کەمتر نەبێت.
٣. بەهرەمەندان:
ئەو بەهرەمەندانەی مەرجەکانی ئەندامبوونیان لە سەندیکای هونەرمەندان جێبەجێ کردووە (تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ و بۆ پاڕاڵێڵ لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت و نمرەیان لە ٦٠% کەمتر نەبێت)، دوای بەرزکردنەوەی ناوەکانیان بە ڕێکارە فەرمییەکان، دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.
٭بەڵگەنامە و فۆرمی پێویست
قوتابییان دەبێت بەڵگەنامەکانیان بخەنە ناو فایلی نایلۆن و ڕەنگی فایلەکە بەپێی بەشەکان دیاری کراوە:
بەشی شێوەکاری: فایلی سپی
بەشی موزیک: فایلی شین
بەشی سینەما و شانۆ: فایلی زەرد
(دوای وەرگرتنی فۆرمەکە، بەمەبەستی بەرزکردنەوە و پڕکردنەوەی، تەنها یەک هەفتە دەرفەت لەبەردەست قوتابیدا دەبێت).
کاتی پەیوەندیکردن: ڕۆژانە لە کاتی دەوامی فەرمیدا (لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تاوەکو ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ).









