ئافرەت و شەڕ ڕولێکی بە نرخە لە بەرخودانی نەتەوەیدا.
پەری نجیم
لە مێژووی نەتەوەکاندا، شەڕ تەنها کاری پیاوان نەبووە. ئافرەت هەمیشە لە ناو بەرخوداندا هەبووە، نەک تەنها وەک تماشاکەر، بەڵکو وەک هێزێکی کاریگەر. ئەو بیرۆکەیەی کە ئافرەت لە شەڕدا بێڕۆڵە، لە مێژوو و ڕاستی دوورە.
ئافرەت کاتێک بڕیار دەدات بەشدار بێت لە شەڕ، ئەو بڕیارە تەنها هەست نیە، زۆرجار هەڵبژاردنێکی ئاگادارانەیە بۆ پاراستنی خاک، ناسنامە و شەرەف و ئازادی. ئەم هەڵبژاردنە نیشانەی ئەوەیە کە ئافرەت خاوەنی بیر و بڕیارە، نە تەنها قوربانیی ڕووداوەکان.
بەلکو لە ڕووی نەتەوایەتییەوە، بەشداربوونی ئافرەت لە شەڕ نیشانەی ئەوەیە کە نەتەوەکە هەموو ئەندامەکانی خۆی وەک هاوڵاتییەکی تەواو دەبینێت. نەتەوەیەک کە ئافرەت لە بەرخوداندا نابینابیت و کەم بزانیت، نەتەوەیەکی نیوە ناتەواوە بویە دەبێت شەڕی بۆ ئازادی، شەڕ بو هەمووانە بیت.
لە مێژووی کورد، نمونەی زۆر هەیە لە ئافرەتانی شۆڕشگێڕ، پێشەنگ و فیداکار. ئەمانە تەنها وێنەیەک نیە بۆ بانگەشە، ئەوان بە کردار پیشانیان داوە کە بەرگری لە وەڵات دەکەن و سنووری بۆ ئازادی ڕەگەز ناناسێت.
لە ڕووی ئیسلام دا، شەڕکردنی ئافرەت مانای ئەوە نیە کە ژیان بێنرخ بکرێت؛ بە پێچەوانەوە، مانای ئەوەیە کە ژیان و ئازادی هێندە نرخیان هەیە کە هەموو مرۆڤێک، بێ جیاوازی، ئامادەی پاراستنیانە. ئافرەت کاتێک دەجەنگێت، بۆ مردن نایەتە مەیدان؛ بۆ ئەوە دێت کە ژیانێکی شایستە بپارێزێت لە ئاژەڵیکی بیێ کەرامەت کە بەهای ئایین و قورعانی تیکداوە.
لە کۆتاییدا، ڕۆلی ئافرەت لە شەڕدا تەنها ڕۆلی سەربازی نیە؛ ئەو رۆڵێکی مێژوویی و مانادارە. ئەو پیشانی دەدات کە نەتەوەیەک تا چ ئاستێک گەیشتووە بۆ تێگەیشتن لە ئازادی و یەکسانی چەک هەڵدەگریت و شان بەشانی پیاواندا خوی بو کەرامەتی خاک بەراورد ببینێت بەردەم دوژمندا.
لەم ڕووەدا شەڕ کاتێک بۆ ئازادی بێت،
ئافرەت لەو شەڕەدا هێزە، نە لاوازی.
و نەتەوەیەک کە ئافرەتانی بەرخودانی تێیدا بکات
نەتەوەیەکی هۆشیاو بە کەرامەتە لە کاتی تەنگانەدا .









