پارتی: هەمیشە لەبەری خەباتی دژی زۆرداری و دکتاتۆریەت بووە
جبار عبداللە مهاجیر
مێژووی گەلی کورد پڕە لەخەبات بەرگری لەدژی هەموو جۆرە ستەم و زۆرداریەک کە لە سەدەی ڕابردودا ڕووی تێکردووە، لەم ڕێگا درێژە پڕ لە ئازارە. پارتی وەک یەکێک لەکۆنترین و بەردەوامترین هێزە سیاسیەکانی کوردستان، هەمیشە لەپێشەنگی خەباتدا بووە بۆ بەرگری لەمافی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی گەلی کورد.
سەرەتای خەباتی پارتی دەسپێکێک بوو بۆ دوژمنان بۆ خۆ ئامادەکردن بەرامبەر هێزێکی کاریگەرو گەورە ئامادەکاری بکەن. هەر لەو کاتەشەوە پارتی خۆی بەساحێبی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کورد زانیووە. هیچ هێزوو لایەنێک تاکو ئیستا جوڕعەتی بڕیاردانێکی لەو شێوەیە نەبووە کە ببێتە هاوبەشێکی ڕاستەقینە لەگەڵ پارتی بۆ زامنکردنی مافە نەتەوەییەکان. لەقۆناغە جیاوازەکانی مێژووی نوێی کوردستاندا، لەژێر ڕژێمی بەعسی عیراقدا. پارتی خۆی وەک دەنگی گەلی ستەملێکراو دەرخست و بەرگری لەمافی خۆجێیی. زمان. کەلتوور و مۆلەتی سیاسی گەلی کورد کرد،
ئەو قۆناغانەی پارتی تیادا ئازاری چێشت و سەرەڕای ئەو ئازارەش بەرگری پۆڵاینی کرد دژی ستمکارانی گەلی کورد.
ئەویش باوترین نمونە انفالکردنی بارزانیەکان و بۆمبارانکردنی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و کیمیابارانکردنی هاونشتیمانیان و تەعریبکردنی کورد لەسەر زێدی باب و باپیرانیان. هەموو ئەمانە نمونەی سیاسەتی دکتاتۆریەت بوون دژی گەلی کورد، بەڵام پارتی هیچ کات دەسبەرداری خەبات و تێکۆشان نەبوو، لەو کاتانەی کەزۆربەی هێزەکان بێدەنگ بوون، پارتی بەردەوام بوو لەبەرگری کردن لەبەهاو مافەکانی گەلەکەی،
ئەنجامی خەباتی بێ وێنەی پارتی ئازادی بۆ کورد و کوردستان مسۆگەر کرا،ئەو ئازادیە بووە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسیتر لە ناوچەکەدا،
مێژووی پارتی وەک بەڵگەیەکی ڕوون دەمێنێتەوە کە دژایەتی زۆرداری و دکتاتۆریەتی کردووە لەناوچەکەدا، ئەو دژایەتیە بۆتە یەکێک لە بنچینەترین ئامانجەکانی خەباتی ئەو حزبە، ئەو بەرگریە بێ وێنەیە وا لە پارتی دەکات ببێتە دەنگی بێ وێنەی مێژووی خەباتی گەلی کورد









