کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

نەجمەدین محەمەد قەراجی

من هیچ کاتێک لەکارو چاڵاکیەکانی وەزیرە بەڕێزەکانی ئەم کابینەیە کەم ناکەمەوە چونکە هەموو وەزیرەکان ئەرک و کارەکانی خۆیان  ئەنجامداوە بەبێ کەم کوڕی ، بەڵام من لێرە تیشک دەخەمە سەر وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان  چونکە لەماوەیەدا دوو سێ جار سەردانی ئەم وەزارەتم کرد چونکە خۆم گەواهیدەری ڕاستیەکان بووم بۆیە ئەم چەند دێرەم نووسی  وەزیری تەندروستی لە  کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسێکی خزمەتگوزاریە و هەمیشە  بە شێوازێکی دادپەروەرانە کاردەکات و دوور لە جیاکاری مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیان دەکات بەتایبەتی ئەوانە نەخۆشن بەڕێز دکتور سامان گوێ لە داواکارەکانیان دەگرێت تا لە کێشەکان بگات چارەسەریان بۆ بکات بۆیە بە کردار خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیی دەکات
خزمەتیێکی بێ وێنەی نەخۆش و هاوووڵاتیان دەکات لە هەموو چین و توێژێکەوە بەبێ جیاوازی ڕەنگەکان هەرکات سەردانی  ئەم وەزارەتە دەکەیت  ئاسنکاریەکی تەواو هەیە لە پێدانی خزمەتگوزاری و مافی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و هیچ جیاکارییەکی ڕەگەزی ئاینی، یان سیاسی لە نێوان هاووڵاتیاندا لەناو ئەم وەزارەتە بەدی ناکرێت
لە کێشە و داواکارییەکانی هاووڵاتیان دەکۆلێتەوە کار ئاسانیان بۆ دەکات بەپێ دەسەڵاتەکانی خۆی بۆیان جێ بەجێ دەکات   بەردەوام سەردانی مەیدانی دەکات  هەمیشە دەرگای کراوەیە  بۆ پێشوازیکردن لە خەڵک.
پێشنیارەکانی هاووڵاتیان بە هەند وەردەگرێت
ئەرکی سەرەکیی وەزیر بریتییە لە پاراستنی مافی هاووڵاتیان یاخود ئەونەخۆشانە کەسەردانی دەکەن چونکە دکتور سامان وەک و وەزیر لە ڕێگەی دەسەڵاتەکەیەوە بۆتە  پردێک بۆ متمانەو لەنێوان خەڵک و حکومەتدا لەکۆتایدا ئەلێم دەست خۆش بەڕێز دکتور سامان بەرزنجی هەمیشە سەرکەوتووبیت جێگای ڕێزیت