▪ ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت برینداری لێ کەوتەوە
لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران
نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار “حەولی” پێکیاندادا بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون سێ لە بریندارەکان منداڵن و دوانیان ئافرەتە
بریندارەکان شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بوون لەگەڵ شۆفێری نیسان ناڤارا، سەرجەمیان ڕەوانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە. ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان









