گرنگی هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ عێراق

ڕۆژنامەنووس :ئارام شێرکۆ

هەناردە كردنی نەوتی كەركووك كاریگەر ڕاستەوخۆی دەبێت لە سەر بووژانەوەی ئابووری عێراق دەبێتەهۆكاری نزیك بونەوەی زیاتر لە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان. چونكە پێشتر بە هۆی راوەستانی هەناردە كردنی نەوتی هەرێم گرژی و ئاڵۆزی دروست ببوولە پەیواندییەكانی نێوان هەردوو حكومەت .
بەلام ئێستادا حكومەتی عێراق بریاری داوە كە بەشێك لە نەوتەكە عێراق و كەركووك لە رێگای بۆری نەوتی هەرێمەوە ڕەوانەی بەندەری جیهانی توركیا بكات. ئەمەش هۆكاریكی زۆر باشە هەرێم دەتوانی بەشێویەكی باش سوود لەم دەرفەتەوەربگرێت كاری گەری هەبێت لە بووژاند نەوەی باری ئابووری و دارای عێراق بەگشتی و ئیداری خۆ چێی كەركووك بەتایبەتی لە رێگای زیاتر بوونی پارەی مانگانی پەترۆدۆلار كە دەتوانی چەندین كاری خزمەت گوزاری دەیان پرۆژەی جۆراو جۆری پێ جێبەجێ بكات .
هەموو جیهان دەزانی لە پاش 28 شوباتی 2026 دروست بوونی شەڕی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئسرائیل و ئێران تارادەیەكی زۆر چەندین قەیرانی جۆراو جۆر سەر هەڵداو بە داخستنی گەروی هورمز 20% هەناردە كردنی جیهان بەتەواوی ڕاوەستاوە ئەمەش بۆتە هۆكاریك بۆ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و دروست بوونی دەیان گرفتی بەتایبەتی بۆ ولاتە بەرهەم هینەرەكان و لەكاركەوتنی سەدان كارگەی زەبەلاح بەتایبەتی لە ئێستاداتە ئەوروپا بەگشتی ڕوو بەڕووی كێشەی كەم غازی و وزە بۆتەوە نرخی سووتەمەنی زۆر زیادی كردوە ئەمەش بۆتە هۆكاری بۆ گران بوونی نرخی كەل و پەل لە بازاڕەكانی جیهان .
بەلام ئەوەی كە بۆ عێراق بۆتە گرفتی سەرەكی ئەوەیە كە بە داخستنی گەروی هورمزو ڕاوەستانی هەناردەكردنی نەوتی عێراق كە ڕۆژانە زیاتر لە 4 چوار ملیون بەرمیل نەوتی هەناردەی بازارەكانی جیهان دەكرد بەمەش لە 95% داهاتی پێ دابین دەكرد. بەلام بە داخستنی گەروی هورمز لەلایان وڵاتی ئێرانەوە عێراق توانای هەناردە كردنی نەوتی نەماو ئەمەش مەترسی گەورەی خستە سەر دروست بوونی ئابووری ولات ئەمەش وای كرد عێراق بڕیاربدات بە زووترین كات دەست بكرێتەوە بە هەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێم بە كار هێنانەوەی بۆریە نەوتیەكە هەریم بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی بتوانی نەوتی كەركووك لە ریگای بۆرییەكانی كوردستانە وە ڕەوانەی بەندەری جیهانی توركیا بكات بۆ بە بازاڕ كردنی نەوتەكە. بەڵام ئەوەی جێگای باسە ئەوەیە كە بۆری هەرێمی كوردستان توانی ئەوەی نیە ڕۆژانە چەند ملێۆنیك بەرمیل هەناردە بكات بەلكە دەتوانێ لە ڕۆژێكدا 900 بۆ 950 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكە بكات. كە بە پێ قسەی شارەزایانی بواری نەوت و ئابووری بیت مەش دەبیتە توانای دابین كردنی لە 20% بۆ لە 25% داهاتی عێراق.
هەرچەند حكومەتی عێراق پێشتر خۆی هەستابوو لە ولاتی فەرەنسا سكاڵای تۆمار كردبوو دژ بە فرۆشتن و هەناردە كردنی نەوتی هەرێم ئەمەیش ببوو بە هۆكاری ڕاوەستانی هەناردەكردنی نەوتی كەركووك و هەرێمی كوردستان ئەم راوەستانەش كاریگەر زۆر خراپی كردە سەر كێلگەو بیرە نەوتەكان و بوو بە هۆكارێك بۆ كوێر بوونەوە لە كار كەوتنی چەندین بیری نەوت لە سنووری كێلگەی نەوتی باكوور لە سنووری پارێزگای كەركووك و موسل و سەلاحەدین زیانی زۆر گەیاندوە بە بیرە نەوتەكان كەم بوونەوەی بەرهەم هێنانی نەوت.
هەرچەندە ڵەسالی 1980 بۆ 1990 حكومەتی عێراق لە كاتی شەڕی ئیران وعێراق رۆژانە یەك ملیون بەرمیل نەوتنی لە كێلگەی نەوت لە سنووری كەركووك بەرهەم دەهینا. بەلام لە ئێستادا نزیكەی 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل بەرهەمی دەهێنێ كە ئەوەش بۆ دابێن كردنی پێداویستی ناوخۆ بوو. بەلام بریارە لە ئێستا بە دواوە بەرهەم هێنان رۆژانە زیاد بكرێت تاكو ئەوەی بگاتە 450 هەزار بەمیل و زیاتر لە رۆژێك دا بۆ ئەوەی بتوانی تارادەیەك داهاتی عێراق دەبین بكات ولات لەم قەیرانە رزگار بكات. چونكە حكومەتی عێرا قبە جدی كار لە سەر ئەوەدەكات بتوانی رۆژانە نزیكەی ملیۆنێك بەرمیل نەوت هەناردە بكات و بیفرۆشێت لە بازاری جێهان .
ئەمەیش وادەكات ئیدارەی پاریزگای كەركووك بتوانی داهاتی زیاتر دەست بكەوێت لە پارەی پەترۆدۆلار هەروەك چۆن پێش رۆداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017 جگە لەو هەموو كار پرۆژە خزمەت گوزاریانەی لە شارەكە دەكران بە پارەی پەترۆ دۆلار زیاتر لە 5000 هەزار دەرچووی زانكۆ پەیمانگاكان بەم داهاتەی پەترۆ دۆلارە دامەزرابوون خزمەتیان دەكرد لە سەرجەم فەرمانگە حكومیەكانی پارێزگای كەركووك.
ئێستاش ئۆمێد دەكرێت بتوانن سوود وەربگرن لە نەوتی هەیە شارەكەیان جارێكی تر .