رابه‌رایه‌تی بارزانی ، زه‌رووره‌تێكی مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له هاوسه‌نگییه هه‌ستیاره‌كانی مان و نه‌ماندا ، گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا ، به‌تایبه‌تی قۆناخی گۆڕانكاری له‌نه‌خشه‌ی نوێی سیاسی ناوچه‌كه‌دا و شه‌ڕو ململانێی قورسیدا ، ڕابه‌رایه‌تیكردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك گڕێدراوی وپۆست و پایه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی نییه ، به‌ڵكو به‌رپڕسیاریه‌تی گۆڕینی چاره‌نووسس گه‌لێكی سته‌مڵێكراوه و هه‌ڵگرتنی خه‌مێكی مێژوویی له‌سه‌ر شانی سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك ، له قۆناخێكی زۆر هه‌ستیار كه به سه‌ر ژیانی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت ، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد كه پێوستی به ڕابه‌رایه‌تی و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و سه‌رۆكێكی حه‌كیمه له نێو گێژاو و گه‌رده‌ووله‌كانی ناوچه‌كه‌دا ، بۆیه له‌م ره‌وشه‌دا كه‌سایه‌تی كارێزما بوونی هه‌یه كه ده‌بێته قه‌ڵغانێكی پۆڵایین بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی ، ئه‌ویش ڕێزدار سه‌رۆك مسعود بارزانییه ، كه به‌كرده‌وه و مێژووییه‌ن له سه‌ختییه‌كاندا هه‌میشه په‌رۆش و خه‌مخۆر و فیدڕاكار بووه و نه‌ك ته‌نها به‌شێكی كوردستان به‌ڵكو هه‌موو كوردستان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌یی كورد به بێ جیاواز ،ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ره ئه‌و بارزانی سیمبوڵی مان و به‌رده‌وامیی و هه‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پارێزگاریكردنه له‌خاكی كوردستانه
به هه‌ڵوه‌سته و سه‌رنجددان له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، بۆمان ده‌ركه‌وێت ، به‌ڕێزیان هه‌میشه له نێو هه‌ڕه‌شه و ئاسته‌نگه قورسته‌كان و گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ، هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌گریكردن بووه له شكۆ و كه‌رامه‌تی كوردوكوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه ، به‌ركردایش پیشانی هه‌موو جیهانی داوه كه ڕابه‌رایه‌تیی ، پێش هه‌موو فه‌رمانده‌كانی دیكه بێت و پێشه‌نگ بووه له قوربانیدان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی قورس ئه‌ویش به‌كرده‌وه. ئه‌و بوێری وئازایه‌تی و رابه‌رایه‌تییه بووه كه گه‌لی كورد له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان توانیوێتی به‌رامبه‌ر به هه‌موو پیلانگێری و هێرش دوژمنانی كوردووكوردستان وبه‌تایبه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به پارێزراوی بمێنێته‌وه
بۆیه ، ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه ، كه هه‌موو كوردێكی به ئه‌رك و ئه‌خلاق وبه‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌ست و پشتیوانی رابه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بێت ، چونكه رابه‌رایه‌تی بارزانی ته‌نها بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و پۆست و خۆهه‌ڵكێشان نییه ، به‌ڵكو به‌گه‌ڕانه‌وه به خه‌سڵه مێژووییه‌كانی و خه‌بات و تێكۆشانی له قۆناغه جیاوازه‌كان و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كانی و ئه‌زموونی سیاسی و دیپلۆماسی و كوردانه‌ی و هه‌روه‌ها له ناخۆشترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا توانیوێتی وه‌ك چیاییه‌كی سه‌ركه‌ش به‌رگری له گه‌لی كورد بكات و له ئاگر و سووتان ده‌ربازی بكات به‌ره‌و كه‌ناڕی ئارامی و دڵنییایی
سه‌رۆك بارزانی، به‌ركرده‌وه ئومێدی زیندوویی و سه‌روه‌ری و كوردپه‌وه‌ری له نێو ناخ و ڕۆحی ئاوێته‌بووه ، به دڵسۆزی و خه‌مخۆرییان ، توانیوێتی گه‌لی كورد له مه‌ترسی له‌ناوچوون و پارچه پارچه‌بوون و سڕینه‌وه‌یه‌كی دیكه به پارێزراویی بمێنێته‌وه ، به دڵنییایه‌وه هێژاترین و شیاوترین و زه‌رووره‌تێكی مێژووییه بۆ گه‌لی كورد چوونكه هه‌موو ژیان وته‌مه‌نی خۆی كردۆته قوربانی تا گه‌لی كورد به سه‌ربڵندی و سه‌رفرازی له نێو گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا بمێنێته‌وه و رۆژ به‌رۆژ كوردوكوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش و دراوشاوه و خاوه‌ن پێگه ومتمانه بدره‌وشێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌ش و داهاتوویه‌كی رووناك و پڕ ئومێد بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا









