ئامێدی، نووسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکرێتەوە

لە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، نووسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکرێتەوە کە سوودێکی گەورەی بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە دەبێت.

موحسین دۆسکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”بەم نزیکانە“ بۆ کەمکردنەوەی ماندووبوونی هاووڵاتییان تاوەکوو نەچنە دهۆک، نووسینگەی پاسپۆرت لە ئامێدی دەکرێتەوە.

موحسین دۆسکی هەروەها رایگەیاند: رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە ئامێدی کردووە، ئەوەی ئەوەی چیتر خەڵکی سنوورەکە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت، روو دهۆک نەکەن.